١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢١:٥٣
لە موسڵ کۆشکی سەددام و هۆتێلی نێودەوڵەتی نەینەوا کۆنترۆڵ کرایەوە

کۆشکەکانی کۆماریی دامەزراوەی جابر بن حەیا نو هۆتێلی نێودەوڵەتی نەینەوا، لە موسڵ کۆنترۆڵکرانەوە.

کۆشکەکانی کۆماریی و دامەزراوەی جابر بن حەیان، لە موسڵ کۆنترۆڵکرانەوە.

فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی هاتین نەینەوا رایگەیاند "شەڕێکی قورس کراوە بۆ بەزاندنی داعش لەو شوێنانە، هەر به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: ئەمڕۆ باڵەخانەكانی قائیمقامیەت، دادگا و ئەنجوومەنی شارەوانی قەزای تلكێف لە قۆڵی باكووری رۆژهەڵاتی موسڵ  کۆنترۆڵکرانەوە".  

دوایین پێشڕەوی دژە تیرۆری عێراق لەلای چەپی موسڵ لەنێو دارستانی شارەکەبوو، ئەو ناوچەیەی بەهۆی زۆری دارەکانییەوە شەڕێکی قورسی تێداکرا.

لەنێو دارستانەکە هۆتێلی نێودەوڵەتی نەینەوا هەیە، کە بە تەواوی پاککرایەوە لە چەکدارانی داعش، داعش ناوی هۆتێلەکەی گۆڕیبوو بۆ وارسین.

فەرماندە عێراقییەکان دەڵێن، لە هۆتێلەکەدا ئەمیرە گەورەکانی داعش دەمانەوە، هەر لەوێووە زۆربەی بڕیارەکانی داعش دەردەچوو، لەنزیک هۆتێلەکە رەگەزنامەی چەند کوردێکی ئێزدیمان دۆزیەوە.

موسڵ ئەو شارەی یەکێک لە گەورەتین شەڕەکانی سەدەی 21ی بەخۆیەوە دەبینێت، شەڕێک کە بۆتە چەقی لێوردبوونەوەی نێودەوڵەتی کە ئاخۆ چۆن تەواو دەبێت و ئەنجامی دوای شەڕەکە چیدەبێت.